هەواڵ
خشتەیەكی نوێی موچە ئاشكرادەكرێت.. پارەی پێویست ئامادەیە
وەزارەتی دارایی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی 1ی 2019 ڕەوانەی بانكەكان دەكات و لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەش زانیاری لەبارەی خشتەی نوێی موچە ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەتووە، تائێستا گەنجینەكان بەفەرمی لەدابەشكردنی موچەی مانگی (یەك)ی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگادار نەكراونەتەوە، بەڵام چاوەڕواندەكرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەو لە (3، 4)ی ئەم مانگە، دەست بەدابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت.

سەبارەت بەناردنی پارە بۆ بانكەكانیش، لەو زانیارییانەدا ئەوەخراوەتەڕوو، پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران ئامادەكراوە، لەئێستاشدا تەنها چاوەڕوانی ئاماژەو ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی دارایی دەكەن، بۆئەوەی دەست بەدابەشكردنی موچە بكەن.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لەسلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ژمارەیەك خشتەی دابەشكردنی موچە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێكی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاوكراونەتەوە، بەڵام ئەو خشتانە هیچ بنەمایەكی دروستیان نییەو لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەفەرمی بڵاونەكراونەتەوە، سەرجەمیان دەچنە چوارچێوەی دەنگۆوە.

لەبارەی خشتەی نوێی موچەش، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە ئاشكرایكرد: بەهەمانشێوەی زنجیرەی مانگی ڕابردوو، خشتەی موچە بڵاودەكرێتەوەو گۆڕانكاری لەپێشخستن یان دواخستنی موچەی وەزارەت و دامودەزگاكان ناكرێت.

سەبارەت بەدەنگۆی پێشخستنی موچەی خانەنشینانیش، عەزیز عەلی فەتاح ڕەتیكردەوە، خانەنشینی پێشبخرێت و ئاشكرایكرد: بەگوێرەی دواین بڕیاری وەزارەتی دارایی، لە ماوەی 30 ڕۆژدا موچە دابەشدەكرێت.

پێشتریش، ئەرشەد حسێن ئەندامی‌ لیژنەی‌ دارایی لەپەرلەمانی‌ كوردستان لەلێدوانێكی‌ تایبەتدا بەSNNی‌ ڕاگەیاندبوو: "پەیوەندیمان بەوەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستانەوە كردو پێیانڕاگەیاندین، لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 1ی 2019 دەكرێت".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  5 مانگ پێشتر - Mar 31 2019 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.