هەواڵ
دابەشکردنی موچەی مانگی (1) دوادەکەوێت .. دارایی بەفەرمی رایگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێم دابەشکردنی موچەی مانگی (١)ی بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەخات و سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت: رۆژی یەکشەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا ھاوبەشەکان دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەست SNN کەوتووە، "وەزارەتی دارایی ئاگاداری بانکەکانی کردۆتەوە کە رۆژی یەکشەممە ٧ی ٤ی ٢٠١٩ موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیوا ھاوبەشەکان دابەشدەکرێت".

ھەر لەزانیارییەکاندا ھاتووە، کە بەپێی ئەو ئاگادارییەی وەزارەتی دارایی بێت، سبەینێ پێنجشەممە موچە دابەشناکرێت.

ھاوکات بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەگەنجینەکانەوە دەست SNN کەوتووە، "تائێستا وەزارەتی دارایی ھیچ فەرمانێکی نەکردووە بەگەنجینەکان بۆئەوەی سبەینێ موچە دابەشبکرێت".



SNN:

شاھۆ خوارەحم

  5 مانگ پێشتر - Apr 3 2019 4:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.