هەواڵ
بریاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو ده‌درێت
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی مانگی‌ دوی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئاماده‌كاری بۆ لیستی‌ موچه‌ی مانگی‌ دوو كراوه‌و ته‌نها چاوه‌ڕوانی بڕیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ لێبڕینی پێشینه‌كان له‌موچه‌ ده‌كه‌ین"، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر تا دوو بۆ سێ ڕۆژی‌ داهاتوو بڕیار نه‌درێت، لیستی موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌ ده‌كرێت".

شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ ژمێریاری‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دوای‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ، له‌ئێستادا ده‌ستكراوه‌ به‌ئاماده‌كردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو، هه‌موو ڕێوشوێنێكی‌ پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی‌ دوا بڕیارو ڕێنمایی وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم ده‌كرێت".
ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ هه‌رێم بڕیاری لێبڕینی پێشینه‌كان ده‌ربكات، ئه‌وا له‌سه‌ر لیستی‌ موچه‌ جێبه‌جێده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌ ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر تا دوو بۆ سێ ڕۆژی‌ داهاتوو ڕێنماییه‌كانمان به‌ده‌ستنه‌گات، ئه‌وا لیستی‌ موچه‌ ته‌واوده‌كه‌ین و ڕه‌وانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌ی ده‌كه‌ین، به‌وپێیه‌ی‌ ناكرێت لیستی‌ موچه‌ دوابكه‌وێت".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌گه‌ر بڕیاری لێبڕینی‌ پێشینه‌كان له‌موچه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ده‌ربكرێت، هه‌ر به‌شێوه‌ی‌ قیست لێبڕینی‌ پێشینه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشینه‌ی‌ دوو بۆ سێ مانگ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ له‌موچه‌ی موچه‌خۆران نابڕدرێت".



SNN:

سامان به‌ختیار

  5 مانگ پێشتر - Apr 5 2019 9:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.