هەواڵ
بەمشێوەیە دوو موچە لە مانگێکدا بە فەرمانبەران دەدرێت
حکومەتی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە موچەی چوار مانگی وەزارەتی پێشمەرگە خەرجبکرێت و پارەکەش لەگەڵ پارەی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی چوار رەوانە بکرێت، SNNیش زانیاری نوێ لەبارەی ھەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ پێدانی دوو موچە ئاشکرادەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بەSNN، سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی 68 ملیار دیناری موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگەكانی(1، 2، 3، 4)ی ئەمساڵ كە بڕەكەی دەكاتە 272 ملیار دینارو بڕیارە لەگەڵ پارەی موچەی مانگەی چواری فەرمانبەران كە بڕەكەی 453 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم بكرێت، كە ئەوكات كۆی پارەكە دەكاتە 725 ملیار دینار.

مانگی رابردووش حكومەتی عیراق لەگەڵ 453 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەراندا، جیاوازی موچەی مانگەكانی (1 و 2)ی رەوانەی هەرێم كرد كە كۆی پارەكە بریتی بوو لە 724 ملیار و 819 ملیۆن دینار بوو.

لەبارەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی بۆ پێدانی دوو موچە بە فەرمانبەران لە یەك مانگدا، لەزانیارییەكاندا هاتووە،((بۆ دابەشكردنی موچەی مانگێك، وەزارەتی دارایی پێویستی بە بڕی 881 ملیار دینار هەیە، بۆیە هەركات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داهاتی زیاتر رەوانەی بكات و بڕی ئەو پارەیەی بەغدا كە لای وەزارەتی داراییە بگاتە ئەو 881 ملیارە، ئەوە بە لیستی (پاشكۆ) موچەیەكی تر بە فەرمانبەران دەدرێت، بەڵام تائێستا پارەكە نەگەیشتۆتە ئەو بڕە)).


SNN:

ئەرکان جەبار

  4 مانگ پێشتر - Apr 10 2019 6:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.