هەواڵ
ئاگادارییه‌كی‌ به‌په‌له‌ له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌نداوی دوكانه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی دوكان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ زیادبونی‌ ئاستی‌ ئاوی به‌نداوه‌كه‌و به‌ردانه‌وه‌ی‌ به‌ڕوی‌ زێیه‌كه‌دا ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر پێویستبكات ئاستی‌ ئاوی به‌نداوه‌كه‌ زیاتر ده‌كرێت".

ئه‌ندازیار محه‌مه‌د تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی دوكان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌و ئاوه‌ی‌ كه‌ له‌ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ به‌رده‌درێته‌وه‌، هه‌موی ناچێته‌سه‌ر ته‌واوی شه‌قامه‌كانی‌ قه‌زای‌ دوكان، به‌ڵكو ئاو ده‌چێته‌ سه‌رشه‌قامه‌كه‌ كه‌ ئاسته‌كه‌ی‌ نزمه‌".

وتیشی:"ئێستا بۆ وه‌رزی به‌هار دره‌نگه‌و ڕه‌نگه‌ زۆر مه‌ترسی دروستبونه‌وه‌ی‌ زریان و لافاو نه‌مابێت".

ڕاشیگه‌یاند، "له‌دوو مانگی‌ ڕابردودا نوسراومان بۆ پارێزگاری سلێمانی‌ و قائیمقامی دوكان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كانی‌ (ته‌قته‌ق، ئاشتی‌ و پردێ‌) كردوه‌و ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر حه‌وزی ماسیان هه‌یه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ ساغ بكه‌نه‌وه‌و له‌وه‌ زیاتر به‌رهه‌مهێنان نه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌شی‌ غه‌ساله‌ی‌ چه‌وو لمیان هه‌یه‌ ئامێره‌كانیان له‌ئاستی‌ ئاوه‌كه‌ دوربخه‌نه‌وه‌ تا زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"به‌وپێیه‌ی‌ ئاوه‌كه‌ شوێنی‌ خۆیه‌تی‌ هه‌ركات زیادبكات زیادده‌كات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش هه‌ن كه‌ قه‌ده‌غه‌كراوبون".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"پێشتر فه‌رمانمان هه‌بوه‌ له‌یه‌ك چركه‌دا ڕاسته‌وخۆ 900 مه‌تر چوارگۆشه‌ ئاو له‌ئاستی‌ به‌نداوه‌كه‌ به‌ربدرێته‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌مان به‌چه‌ند قۆناغێك كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بن، ئێستاش ئاوه‌كه‌ بۆ هه‌زار مه‌تر موكه‌عه‌ب له‌چركه‌یه‌كدا زیادكراوه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌نداوی‌ دوكان ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكرد، "ده‌توانین پێنج هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ له‌یه‌ك چركه‌دا به‌ربده‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌ركات پێویستبكات ئاوی زیاتر له‌ئاستی‌ به‌نداوه‌كه‌ به‌رده‌درێته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

  4 مانگ پێشتر - Apr 16 2019 2:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.