هەواڵ
شه‌وی به‌رات دیاریكرا
وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم شه‌وی به‌رات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كات، به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، مامۆستایه‌كی‌ ئایینیش ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌و شه‌وه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "شه‌وی به‌رات له‌هه‌رێمی‌ كوردستان شه‌وی هه‌ینی‌ له‌سه‌ر شه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 19 له‌سه‌ر 20ی 4ی 2019".
ڕونیشیكرده‌وه‌، "به‌گوێره‌ی‌ مانگی‌ عه‌ره‌بیش بێت، ئێواره‌ی‌ شه‌وی هه‌ینیی‌ له‌سه‌ر شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كات 15ی مانگی‌ شه‌عبان شه‌وی به‌راته‌".
وته‌بێژه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف ڕاشیگه‌یاند، "به‌هۆی دیاریكردنی‌ شه‌وی به‌راته‌وه‌ ناتوانرێت یه‌كه‌م ڕۆژی‌ مانگی‌ پیرۆزی ڕه‌مه‌زان دیاریبكرێت، به‌ڵكو دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ مانگی‌ شه‌عبان، مانگی‌ ڕه‌مه‌زانی‌ پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان دیاریده‌كرێت".
شه‌وی به‌رات له‌ئایینی پیرۆزی‌ ئیسلامدا شه‌وێكی موباره‌كه‌و وه‌ك شه‌وی پاكبونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌گوناهه‌كانی ئاماژه‌ی بۆكراوه‌و زۆرێكیش له‌مامۆستایانی‌ ئایینی‌ ورده‌كاریی زیاتریان له‌وباره‌یه‌وه‌ خستۆته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌یوتیوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ مامۆستا مه‌لا فاتیح شارستێنی مامۆستای ئایینی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ناوی به‌رات كورتكراوه‌ی (موباره‌ك و به‌ره‌ك)ه‌یه‌و ئه‌و شه‌وه‌یه‌ كه‌ قورئان تێیدا هاتۆته‌ خواره‌وه‌، باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌، "له‌و شه‌وه‌ پیرۆزه‌دا خوای گه‌وره‌ لیستی مردوانی ساڵی داهاتوو پێشكه‌ش به‌فریشته‌ی مه‌رگ ده‌كات".
زانیاریه‌كی‌ گرنگیش ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت:"زۆرینه‌ی هه‌ره‌ زۆری زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆكن ئه‌و شه‌وی به‌راته‌، هاوشێوه‌ی‌ شه‌وی له‌یله‌تولقه‌دری مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ واته‌ خودای‌ گه‌وره‌ به‌رنامه‌كانی‌ ساڵی‌ داهاتوی‌ تێدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری‌ موسڵمانانیش ده‌ڵێت: خه‌ڵكینه‌ ئاگاداربن، له‌شه‌وی 15ی شه‌عباندا خوای گه‌وره‌ به‌چاوی ڕه‌حمه‌ت ته‌ماشای دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌كات".



SNN:

سامان به‌ختیار

  4 مانگ پێشتر - Apr 17 2019 12:01PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.