هەواڵ
بەغدا بڕیارێکی تر لەبارەی ھەرێمەوە دەدات ...لەسلێمانی ئامادەکاری دەستیپێکرد
ھەوڵەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ دروستکردنی چەند بەنزینخانەیەکی حکومی لەقۆناغی کۆتاییدایەو پارێزگاریش رایدەگەیەنێت: بەغدا بەڵێنی پێداوین ھەرکاتێک رێکارەکانی دروستکردنی ئەو بەنزینخانانە تەواو بوو، بەنزینمان بەنرخی پاڵپشتیکراو بۆ رەوانە دەکات.

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ھەوڵەکانمان بۆ دروستکردنی (١١ بۆ ١٥) بەنزینخانەی حکومی بەھاوکاری شارەوانی سلێمانی لەقۆناغی کۆتاییدایە.

وتیشی: "ماستەرپلان و دیزاینی شوێنەکانیشمان کردووەو لەگفتوگۆداین بۆئەوەی لەئایندەیەکی نزیکدا ئەو چەند بەنزینخانە حکومییە دروست بکەین و ببێت بەموڵکی پارێزگای سلێمانی بەھەماھەنگی لەگەڵ شارەوانیدا".

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بەڵێنمان پێدراوە ھەرکاتێک رێکارەکانمان تەواوکرد، سوتەمەنیمان بەنرخی پاڵپشتیکراو بۆ بنێرێت.

لەبارەی نرخی بەنزینەکەشەوە کە ئایا ھاوشێوەی بەغدا لیترێک بەنزین بە(٤٥٠) دینار دابەشدەکرێت، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: "لەبەرئەوەی نرخی گواستنەوەو خزمەتگوزاریی دەچێتەسەر، رەنگە بەھەمان ئەو نرخە نەبێت کە لەبەغدایە، بەڵام ئەو نرخەش نابێت کە ئێستا لەبازاڕی ھەرێمدا دەفرۆشرێت".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - Apr 17 2019 7:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.