هەواڵ
كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌ست به‌كاركردن ده‌كه‌ن.. هه‌لی كار زیاد ده‌كات
ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان ده‌ست به‌كاركردن له‌بواری نه‌وت و گاز ده‌كه‌ن و وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: هاتنی ئه‌و كۆمپانیایان ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هه‌لی كار له‌ناوچه‌كه‌.

هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان، له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كارده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و هه‌ر گرفتێكیش ڕوبه‌ڕوو ببێته‌وه‌ بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌وانیش پابه‌ندی بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانن.
به‌وته‌ی هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بواری غازی سروشتی داوایانكردووه‌، غازی سنوره‌كه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ن، ده‌شڵێت: "هه‌ركاتێك پرۆپۆزه‌ڵیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان كرد بۆئه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی غازی دروستبكه‌ن، به‌پێی یاساو ڕێنماییه‌كان و گرێبه‌سته‌ دوو لایه‌نه‌كان، ئێمه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین".
وته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌ زیادبوونی هه‌لی كار له‌ ناوچه‌كه‌ كرد به‌هۆی بوونی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و كاركردنیان له‌سنوره‌كه‌، راشیگه‌یاند:" كۆمپانیا بیانییه‌كانمان پابه‌ند كردووه‌ به‌دامه‌زراندنی هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌، به‌جۆرێك ئه‌وله‌ویه‌ت به‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بدرێت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  4 مانگ پێشتر - Apr 19 2019 12:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.