هەواڵ
كۆچكردن كه‌مده‌بێته‌وه‌..هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كرێت
ڕێژه‌ی كۆچكردنی هاوڵاتیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو كه‌میكردوه‌، سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ش بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هۆكاره‌كه‌ی ئاشكراده‌كات، ده‌شڵێت:"خۆشگوزه‌رانی‌ له‌هه‌رێم ئه‌و دیارده‌یه‌ كه‌متریش ده‌كاته‌وه‌".

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری په‌نابه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا كۆچی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی كۆچ كه‌مبۆته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ دیارده‌ی‌ كۆچ، ئاری‌ وتی‌:"هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی كۆچی هاوڵاتیانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات به‌به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو، داخستنی سنوره‌كان و سه‌ختبونی ڕێگه‌ی كۆچكردن و باشبونی بارودۆخی دارایش له‌هه‌رێم هۆكارێكی دیكه‌یه‌".

سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر ژیانی هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیربێت و خۆشگوزه‌رانی هه‌بێت، خه‌ڵك ناچارنابێت كۆچ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات، واته‌ بونی‌ خۆشگوزه‌رانی‌ له‌هه‌رێم دیارده‌ی‌ كۆچ زیاتریش كه‌مده‌كاته‌وه‌".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  4 مانگ پێشتر - Apr 19 2019 3:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.