هەواڵ
نوسراوێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی موچه‌خۆران ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌ ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ لێبڕینی‌ پێشینه‌ له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ به‌شێك له‌ئه‌فسه‌رو هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ژمێریاره‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ نوسراو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌بكه‌ن و ئه‌و لێبڕینه‌ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌".

له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كدا به‌شێكی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیری له‌موچه‌كانیان بڕدرا، گه‌نجینه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی‌ SNNوه‌ جه‌ختیانكرده‌وه‌، هه‌موو ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌ پاره‌ی‌ پێشینه‌یان لێبڕدراوه‌، به‌ر له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو بۆیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌.

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ژمێریارییه‌كانمان ئاگاداركردۆته‌وه‌ نوسراو بۆ گه‌نجینه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و لێبڕینه‌ی‌ له‌مانگی‌ یه‌كی ئه‌مساڵدا له‌ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌ بڕدراوه‌ كه‌ تایبه‌تبوه‌ به‌پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی".

وتیشی‌:"ئێمه‌ نوسراویان بۆ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گه‌نجینه‌یه‌ كه‌ بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌دات بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ پاره‌كه‌، ئه‌وكاتیش خه‌رجكردنی‌ پاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌ر له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی ئه‌مساڵ ".


SNN:

سامان به‌ختیار

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 8:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.