هەواڵ
وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ په‌یامێك له‌باره‌ی‌ موچه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌
وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ له‌په‌یامێكدا بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرایده‌كات، موچه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا دابه‌شده‌كرێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌ناوی‌ هاندانه‌وه‌ باسده‌كرێت، هیچ بڕیارێك نییه‌ بدرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ كۆتاییهات".

پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتیشه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ ئێستای‌ به‌رده‌م پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد، "به‌گوێره‌ی‌ ڕێكه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕازیبونی‌ گۆڕان ماوه‌، هه‌ركات گۆڕان ڕه‌زمه‌اندی‌ نیشاندا، واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی‌ موچه‌ش وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، "جارێكی‌ دیكه‌ پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی‌ موچه‌ نابێته‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و 150 هه‌زاره‌ش كه‌ ناوی‌ پاره‌ی‌ هاندان بوو، ئه‌وه‌ كۆتاییهات و ته‌واو نه‌ما، جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی‌ موچه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتی‌ خۆیی و بێ‌ پاشه‌كه‌وت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 12:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.