هەواڵ
داواده‌كرێت پاره‌ له‌گه‌شتیارانی‌ ئێرانی وه‌رنه‌گیرێت
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم بڕیارێك ده‌رده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یه‌كێك له‌ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و بڕیاره‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌شتیارانه‌"، داواشده‌كات، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌گه‌شتیارانی‌ ئێرانی‌ وه‌رنه‌گرن، نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش زانیاریه‌ك ده‌خاته‌ڕوو.

له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا هه‌ر گه‌شتیارێكی‌ ئێرانی‌ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ بكردایه‌ بڕی‌ 25 هه‌زار دیناری‌ لێوه‌رده‌گیرا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كۆنسوڵی‌ ئێران بڕی‌ پاره‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ ده‌رهێنانی‌ ڤیزای‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان و گه‌شتیاران هه‌ڵگرت، داواشی‌ له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرد ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شتیارانی‌ ئێران هه‌ڵبگرێت.

عه‌لی  تۆفیق  سه‌رپه‌رشتیاری  كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاریداوه‌ له‌مه‌ودوا ئه‌و 25 هه‌زار دیناره‌ی‌ پێشتر له‌هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی‌ ئێران وه‌رده‌گیرا هه‌ڵبگرێت، بڕیاره‌كه‌ش خراوته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

وتیشی‌:"به‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ڕێژه‌ی‌ هاتنی‌ گه‌شتیار بۆ هه‌رێم به‌رزبێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت بۆ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زان ڕێژه‌ی‌ گه‌شتیار زۆر ده‌بێت".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئێران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "پێدانی ڤیزای سێ‌ مانگی‌ و شه‌ش مانگی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌و هیچ گرفتێك نییه‌".

ئاشكراشیكرد، "پێدانی ڤیزای ئێران بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم به‌گوێره‌ی خواست و پێویستی گه‌شتكردنه‌، واته‌ كه‌سێك له‌ساڵێكدا دوو یان سێ جار ڤیزا وه‌ربگرێت، ئه‌وكاته‌ ڤیزای شه‌ش مانگی پێده‌درێت، هه‌ركه‌سێكیش زیاتر له‌سێ ڤیزا وه‌ربگرێت له‌ساڵێكدا، ئه‌وكاته‌ ڤیزای یه‌ك ساڵی پێده‌درێت".


SNN:

شادان ـ خێڵان

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 1:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.