هەواڵ
گۆڕان په‌یامی نوێ ئاشكراده‌كات
تائێستا به‌ڕه‌سمی گۆڕان گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی له‌باره‌ی پرسی دانانی جێگرێكی دیكه‌ بۆ سه‌رۆكی داهاتوی هه‌رێم ڕانه‌گه‌یاندوه‌، ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناكرێت له‌به‌ر ئه‌و پۆسته‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌یه‌نینه‌ خاڵی سفر"، ڕونكردنه‌وه‌ش ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌یاندا.

نه‌سره‌دین مه‌حمود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌ناوه‌ڕۆكی ڕێكه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی ڕوبدات، ئه‌وه‌ یان له‌كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیی ئه‌و پرسه‌ تاوتوێده‌كرێته‌وه‌و بڕیاری لێده‌درێت، یاخود له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی (جڤاتی نیشتمانی، گشتیی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن)ه‌وه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌".

له‌باره‌ی ڕێكه‌وتنی مه‌بده‌ئییان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ زیادكردنی پۆستی جێگرێكی دیكه‌ بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤات وتی:"له‌كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێت بگه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كێشه‌یه‌".

ئاشكراشیكرد، "ناكرێت به‌هۆی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی بگه‌یه‌نینه‌ خاڵی سفر، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌مومان سازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان بكه‌ین و بۆ چوار ساڵی داهاتوو به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ین".

كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوش، چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاندبوو، "له‌گه‌ڵ پارتی گه‌یشتوینه‌ته‌ ڕێككه‌وتنی مه‌بده‌ئی بۆ پێدانی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یه‌كێتیی".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 1:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.