هەواڵ
بازرگانی‌ هه‌رێم هۆشداریی به‌به‌غدا ده‌دات
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی‌ هه‌رێم داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش هۆشداریده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "قبوڵناكه‌ین جوتیارانی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندبن".

عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌نده‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه‌، ‌بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانی هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌".

وتیشی:"جوتیارانی هه‌رێم ته‌نها به‌بیستنی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌، یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عیراق كردوه‌، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ وه‌ڵامنه‌دراونه‌ته‌وه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق به‌فه‌رمی ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی هه‌رێمی دیاریكردو زانیمان ڕێژه‌كه‌ كه‌مه‌، له‌ڕێگه‌ی نوسراوێكه‌وه‌ داوای زیادكردنی بڕی گه‌نمی وه‌رگیراو له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌كه‌ین".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ هه‌رێم هۆشداریده‌دات و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "قبوڵناكه‌ین جوتیارانی هه‌رێم زه‌ره‌رمه‌ندبن".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 2:20PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.