هەواڵ
قەیرانی ئاو لەسلێمانی دروست دەبێت.. رێنمایی دارایی هۆكارە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر مەترسی دروستبوونی قەیرانی ئاو لەسلێمانی هاتەدەنگ و بریكاری وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: بەهۆی رێنمایی داراییەوە ناتوانرێت پەمپەكانی ئاو چاكبكرێنەوەو حكومەتیش كەمتەرخەمە لەدابینكردنی پارەی پێویست بۆ چاككردنەوەی پڕۆژەی ئاوی سلێمانی.

خەسرەو كەمال بریكاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: پڕۆژەی ئاوی هێڵی دووەمی (دوكان – سلێمانی)، پێویستی بە سەرلەنوێ نۆژەنكردنەوەی هەیە، چونكە ماوەی نزیكەی 30 ساڵە كاردەكات و ناكرێت بەپینەوپەڕۆ چارەسەر بكرێت.
وتیشی: "نۆژەنكردنەوەی پڕۆژەكە، پێویستی بەزیاتر لە (50) ملیۆن دۆلار هەیە، بەڵام حكومەت لەم بوارەدا كەمتەرخەمەو پارەی پێویست بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخان ناكات".
راشیگەیاند: ئەو پارانەی چەند ساڵێكە بۆ پڕۆژەكە تەرخاندەكرێت، بەهۆی رێنمایی داراییەوە و هەمووی شكاوەتەوە بەسەر فەرمانگەی ئاوی سلێمانییەوەو ناتوانرێَت ئەو پەمپانە بكڕێدرێتەوەو چاكبكرێتەوە.
بریكاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت: "پەمپەكان تایبەتین، سەرچاوەكەی كوێیە دەبێت لەوێ چاكبكرێتەوەو بكڕدرێتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی داوای وەرگرتنی دەرخستە (عەرز) دەكات، مامەڵەی كڕین فەردەیەك پەتاتەو كڕینی ئەو پەمپانە كە ئاوی شارێك و چەند قەزاش دابین دەكەن، وەك یەك دەكات".
بەهۆی كارنەكردنی زیاتر لە نیوەی پەمپەكانی پڕۆژەی ئاوی هێڵی دووەمی (دوكان – سلێمانی)، مەترسی دروستبوونی گرفتی ئاو لەو شارەو ناوچەكانی دەوروبەری دەكرێت.



SNN:

شاهۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 4:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.