هەواڵ
گۆڕان بەڵێننامەی ئەخلاق بەکاندیدەکانی پڕدەکاتەوە
تائێستا بزوتنەوەی گۆڕان كاندیدانی خۆی بۆ پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دیارینەكردوەو ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەكەش ڕایدەگەیەنێت، "بەشێك لە(سی ڤی)كان بۆ پاسەوان و كارگوزارن، دەشڵێت:"دەبێت بەڵێننامەی ئەخلاقی بەكاندیدانمان پڕبكرێتەوە".

نەسرەدین مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "نزیكەی 450 كەس (سی ڤی)یان پڕكردۆتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆست لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم لەسەر پشكی بزوتنەوەی گۆڕان".

وتیشی:"لیژنەیەكی تایبەتمەند لەسەر بنەمای خاڵبەندی سەرقاڵی تەتەڵەكردنی (سی ڤی)یەكانن كە بەشێكیان بۆ وەرگرتنی چەند كارێك پڕكراوەتەوە لەوانە (پاسەوان و كارگوزار)، بەشێكیشیان بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكان لەجێگری سەرۆكی هەرێمەوە بۆ پۆستەكانی خوارەوە".

بەوتەی ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی، "ئاراستەكە بەرەو ئەوەیە مەرجی توند بۆ ئەوكەسانە دابنرێت كە لەسەر پشكی گۆڕان پۆست وەردەگرن، بەشێوەیەك هەم ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەمان بۆ پێكهێنانی حكومەت وەكو خۆی جێبەجێ بكەن، هەمیش پابەندبێت بەسیاسەت و هەڵوێستەكانی گۆڕانەوەو كەسانەی متانەپێكراوبن".

ئەوەشی پشتڕاستكردەوە كە داواكراوە بەڵێننامەی ئەخلاقی بەكاندیدەكانی گۆڕان پڕبكرێتەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 4:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.