هەواڵ
بەغدا چاوەڕێی یەكێتی و پارتی دەكات
هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا لەسەر پۆستە بەتاڵەكانی كابینەی حكومەتی عیراق، دێتەدەنگ و پەرلەمانتارێكی ئەو هاوپەیمانێتییەش رایدەگەیەنێت، چاوەڕێی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی دەكەین بۆ یەكلاییكردنەوەی پۆستی وەزارەتی داد، ئاشكراشیدەكات، "تائێستا رێككەوتن نەكراوە بۆ ئەوەی پۆستە بەتاڵەكان پڕ بكرێنەوە".

كاتع روكابی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند، بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدی وەزارەتی داد، كە پشكی كوردە، چاوەڕوانی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی دەكەین بۆ ئەوەی كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری بكەن.
وتیشی:" تائێستا  لایەنە سیاسییەكان بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوانیان، لەسەر دیاریكردنی كاندیدانی پۆستە بەتاڵەكان رێكنەكەوتوون.
بەوتەی روكابی، لەئێستادا سێ كێشە هەیە، كێشەی یەكەم ئەوەیە كە لایەنە كوردستانییەكان ناگەنە رێكەوتن بەمەبەستی دیاریكردنی كەسێك بۆ پۆستی وەزیری دادی عیراق، كێشەی دووەمیش لایەنە سوونەكانە كە ناتوانن كاندید بۆ پۆستەكانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و پەروەردە دیاری بكەن، دواجار شیعەكانیش ناكۆكن لەسەر كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ.
ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە پێشبینیكرد لەداهاتوویەكی نزیكدا چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت و كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بكرێت".


SNN:

ئەركان جەبار

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 6:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.