هەواڵ
بڕیارێك لەبارەی كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانەوە دەدرێت
دەوامی فەرمانبەران لە مانگی رەمەزاندا كەمدەكرێتەوەو پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت: بۆ ئەمساڵیش دەوامی فەرمی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بەراورد بە رۆژانی دیكە لەو مانگە كەمدەكرێتەوە.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەSNNی راگەیاند: حكومەتی هەرێم ساڵانە بەبۆنەی مانگی رەمەزان، بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لە فەرمانگە حكومییەكان دەدات.

وتیشی: لەچەند ساڵی رابردوودا بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران لەمانگی رمەزان دراوەو رۆژانە یەك كاتژمێر لەكۆتایی دەوامی فەرمیدا كەمكراوەتەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەكرد كە چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵیش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەبارەی كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بدرێت، بڕیارەكەش تەواوی فەرمانبەران لەدامەزراوە حكومییەكان دەگرێتەوە.

پارێزگای سلێمانی جەختیشیكردەوە كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەران بۆ ماوەی یەك كاتژمێر تەنها بۆ مانگی رەمەزانەو دوای ئەو مانگە، دەوام ئاسایی دەبێتەوە.


SNN:

سامان بەختیار

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 7:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.