هەواڵ
یەكێتی چارەسەركردنی كێشەكان رادەگەیەنێت
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی، پەیامێك ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت، جگە لەڕێككەوتن هیچ چارەسەرێكی دیكەمان نییە، دەشڵێت: "رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی كۆتایی هاتووەو هیچ كێشەیەكیش لەنێوانیاندا نەماوە".

عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم درێژە ناكێشێت، چونكە هەنگاوەكانی گەیشتۆتە قۆناغەكانی پێش كۆتایی و تەنها هەندێك راوێژ ماوە لەبارەی پرسی بوونی جێگرێك یان دوان بۆ پۆستی سەرۆكی داهاتووی هەرێم.
وتیشی: "وەك ئەوەی وتەبێژی یەكێتیش جەختی لێدەكاتەوە، رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی كۆتایی هاتووەو هیچ كێشەیەك لەنێوانیاندا نییە".
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەدووریدەزانێت بەهۆی پۆستەكانی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، كێشەی نوێ لەنێوان لایەنەكان دروست بێت و روونیشیكردەوە، دەبێت بابەتی پۆست خواستی پلە دووی لایەنەكان بێت و لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان كێشەكان چارەسەر بكرێت و سازش لەهەندێك داواكاریی بكرێت، جگە لەڕێككەوتنیش هیچ چارەیەكی دیكە نییە.
عەدنان موفتی راشیگەیاند، تائێستا چەندین دۆسێی هەڵپەسێراو لەنێوان هەرێم و بەغدا ماوە كە چارەسەر نەكراون، بۆیە دواكەوتنی زیاتری پێكهێنانی حكومەت زیانی بۆ هەرێم دەبێت، بەپێچەوانەشەوە زوو پێكهێنانی، درەفت دەبێت بۆ ئەوەی دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستپێبكاتەوە.


SNN:

ئەركان جەبار

  4 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 8:47PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.