هەواڵ
نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی (2)
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم، بە داهاتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەنها دەتوانێت موچەی چوار وەزارەت دابەشبكات و بۆ دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی دیكەش، چاوەڕێی پارەكەی بەغدا دەكات، بەپێی زانیارییەكانی SNNیش، تائێستا وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاری پێشخستنی پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نەداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی داراییەوە دراون بە SNN، لە رۆژی (5)ی مانگی داهاتوووەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی (2) دەكرێت و بەو داهاتەی كە مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رەوانەی دەكات و بڕەكەی 378 ملیار دینارە، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، تەنها بەشی موچەی وەزارەتەكانی (پێشمەرگە، پەروەردە، تەندروستی و دارایی) دەكات.
ئەوەشزانراوە، بۆ دابەشكردنی موچەی وەزارەتەكانی دیكە، وەزارەتی دارایی چاوەڕێی گەیشتنی 454 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكات، بۆیە ئەگەر بەهەمان شێوەی ئەم مانگە بەغدا لەڕۆژی 17ی مانگ پارەكە رەوانە بكات، ئەوا دابەشكردنی موچەی مانگی (2)ی بەشێكی وەزارەتەكان دوادەكەوێت.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، تائێستا وەزارەتی دارایی عیراق هیچ بڕیارێكی دەرنەكردووە بۆ پێشخستنی ناردنی پارەی موچەی فەرمانبەران و هیچ وادەیەكیش دیارینەكراوە، چونكە هەر مانگەو لە رۆژێكدا دەینێرێت.


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Apr 26 2019 8:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.