هەواڵ
دارایی ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێدانی دوو موچه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌دات
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ دابه‌شكردنی دوو موچه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كات و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ 5ی مانگه‌وه‌ تا 22ی مانگ موچه‌ دابه‌شده‌كرێت.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه‌ ده‌نێردرێت، دابه‌شده‌كرێت، بڕیاریشه‌ له‌ 5ی مانگه‌وه‌ ده‌ستپێبكرێت و كێشه‌ی مانگی ڕابردوو له‌دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی موچه‌ دروست نه‌بێته‌وه‌.

وتیشی:" له‌ماوه‌ی (15-16) ڕۆژ واته‌ تا 22ی مانگ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ دێت".

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان مانگێك به‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی فه‌رمانبه‌ران تێده‌په‌ڕێت، به‌وه‌ش چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی سێ بكرێت.

له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، هێڤیدار ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ متمانه‌مان به‌حكومه‌تی ئێستا نه‌داوه‌، به‌ڵام له‌هه‌وڵدا ده‌بین بۆئه‌وه‌ی دانیشتنێكی ڕاوێژكارانه‌مان هه‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و به‌دواداچوون بكه‌ین كه‌ حكومه‌ت كه‌ی و چۆن ده‌توانێت دوو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات و ڕاستی و دروستی بزانین، چونكه‌ هه‌مووجارێك دڵی فه‌رمانبه‌ران به‌پێدانی دوو موچه‌ خۆشده‌كه‌ن و له‌ڕووی كرداریشه‌وه‌ شتێكی ئه‌وتۆ نییه‌.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Apr 29 2019 7:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.