هەواڵ
ورده‌كاری شه‌هیدكردنیی كارمه‌ندێكی‌ ئاسایشی یه‌كێتی ئاشكراده‌كرێت
تیرۆریستانی داعش گه‌نجێكی 30 ساڵ له‌سنوری قه‌زای مه‌خمور شه‌هید ده‌كه‌ن كه‌ كارمه‌ندی‌ ئاسایشی‌ یه‌كێتییه‌، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش زانیاری ورد له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاشكراشیده‌كات، "تاقانه‌ی حه‌وت خوشكه‌و بۆ دوومه‌ڵان له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه‌ چۆته‌ سه‌ر چیای قه‌ره‌چوخ".

غازی فه‌یسه‌ڵ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی كه‌ له‌گوندی عه‌لیڕه‌شی بناری چیای قه‌ره‌چوخ نیشته‌جێیه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌فته‌ی ڕابردوو (به‌شدار سه‌فه‌ر حه‌مه‌د سلێمان) كه‌ كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی مه‌خموره‌ له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه‌ چونه‌ته‌ چیای قه‌ره‌چوخ".
وتیشی‌:"له‌و چیایه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعشی تێدایه‌، به‌ڵام دواتر چوار كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ئازادكردوه‌و ناوبراویشیان له‌كاتێكدا بۆ دۆمه‌ڵان چوبونه‌ ناوچه‌كه‌ شه‌هیدكرد".
به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی زانیاری زیاتریشی ئاشكراكردو وتی:"دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریانكردوه‌، مۆبایله‌كه‌یان پشكنیوه‌و وێنه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و شێخ لاهوری تێدابوه‌، دواتر تیرۆریسته‌كان ته‌له‌فۆنیان بۆ كه‌سی نزیكی  خۆیان له‌ناو مه‌خمور كردوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ناوه‌كانیان كردوه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ به‌شدار سه‌فه‌ر كارمه‌ندی ئاسایشی یه‌كێتیه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ شه‌هیدیان كردوه‌".
ئه‌وه‌شی وت:"به‌شدار سه‌فه‌ر له‌دایكبوی ساڵی 1989یه‌و خوێندكاری قۆناغی یه‌كه‌مه‌ له‌كۆلیژی یاسا له‌كه‌ركوك و تاقانه‌ی حه‌وت خوشكه‌".
نیگه‌رانی خۆشی بۆ ئه‌و ڕوداوه‌ ده‌ربڕی و وتی:"به‌رپرسانی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێممان ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێكی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ بكه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ ڕوبه‌ڕوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ئاشكرا جموجۆڵیان له‌شاخی قه‌ره‌چوخ ده‌ستپێكردوه‌".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 مانگ پێشتر - May 1 2019 10:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.