هەواڵ
دارایی خشتەیەكی موچەی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی بۆ دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاندو بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات و تەئكیددەكاتەوە، "یەكشەممەو دوشەممە موچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت".

فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە سبەینێ یەكشەممە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مانگی دوو بۆ دیوان و لیواكانی وەزارەت دەستپێدەكات".

وتیشی:"بەگوێرەی خشتەكە بۆ دوو سبەی دوشەممە 6ی 5ی 2019، موچەی یەكەكانی 70و 80ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت".


SNN:

شادان حەسەن

 مانگ پێشتر - May 4 2019 12:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.