هەواڵ
پارەكەی بەغدا گەیشت .. خشتەی موچەی ئەم هەفتەیە راگەیەنرا
پارەكەی بەغدا گەیشت و وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی موچەی راگەیاند، كە شەش وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكە موچە وەردەگرن.

عابد ساڵح بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق بەSNNی راگەیاند: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە خەرجكراوە، بەڵام تائێستا نووسراوەكە نەگەیشتۆتە بانكی ناوەندی عیراق.

وتیشی:"چاوەڕێ دەكرێت سبەینێ نووسراوەكە بگاتە دەستمان و راستەوخۆ پارەی موچەی فەرمانبەران دەخەینەسەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم".

دوابەدوای خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی بۆ سبەینێ گۆڕی و بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN كەوتووە، سبەینێ چوارشەممە 15ی 5ی 2019، موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، كەمئەندامان، خوێندنی باڵا، سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف دابەشدەكرێت.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە"رۆژی پێنجشەممە 16ی 5ی 2019، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و رەگەزنامە دابەشدەكرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - May 14 2019 5:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.