هەواڵ
ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌ر 27 هه‌زار كیلۆ خورمادا له‌ناوبرا
هێزه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 27 هه‌زار كیلۆ خورمادا، قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیش ورده‌كاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "خورماكه‌ شیاوی‌ خواردن نه‌بوه‌و له‌عه‌لوه‌ی‌ سلێمانی‌ دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌هاوڵاتیان بفرۆشرێت".

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ماڵپه‌ڕی‌ خۆیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌لایه‌ن به‌شی ئابوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ له‌عه‌لوه‌ نوێكه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی 27 تۆن خورمادا به‌گومانی خراپبونی، دواتریش ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كراوه‌ بۆ كاری پێویست.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئه‌و خورمایه‌ی ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ له‌بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌و پێیان بفرۆشێت له‌جۆری زهدیه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆكراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ شیاوی‌ خواردن نییه‌.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، "‌ته‌واوی خورما ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

  3 مانگ پێشتر - May 15 2019 2:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.