هەواڵ
تەندروستی ھاوڵاتیان لەبارەی دەرمانەوە ئاگاداردەکاتەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رونکردنەوە لەبارەی دیاریکردنی نرخی دەرمان بۆ سەرجەم جۆرەکانی لە ھەرێمی کوردستان دەدات و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش پەیامێک ئاڕاستەی ھاوڵاتیان دەکات و راشیدەگەیەنێت،  ئەو خاوەن دەرمانخانانەی پابەندنابن سزا دەدرێن.

د.خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم بەSNNی راگەیاند: ئەو لیژنانەی لەماوەی رابردوودا بۆ دیاریکردنی نرخی دەرمان پێکھێنرابون لەکارەکانیان بەردەوامن، بەڵام تائێستا تەواوی جۆرەکانی دەرمان لە ھەرێمی کوردستان نرخیان لەسەر تۆمار نەکراوە، بەرنامەکە بەوشێوەیە کە تەواوی دەرمان لەھەرێم نرخیان بۆ دابنرێت و بە یەک نرخ لەسەرجەم دەرمانخانەکاندا دەرمان بەھاوڵاتیان بدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو دەرمانخانانەی پابەندی نرخەکان نابن کە بۆیان دانراوە  و لەو نرخەی دیاریکراوە بە زیاتر دەدرێتە ھاوڵاتیان سزای تونددەدرێن و بەردەوامیش لیژنەکان چاودێری دەرمانخانەکان دەکەن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستی داوایەکی ئاڕاستەی ھاوڵاتیان کرد و وتیشی: ھەر دەرمانخانەیەک پابەندی ئەو نرخانە نەبن کە لەسەر جۆرەکانی دەرمان دیاریکراوە ئاگادارمان بکەنەوە دوای بەدواداچوون و بەتوندترین شێوەیە سزادەدرێن.


SNN:

سامان بەختیار

  3 مانگ پێشتر - May 15 2019 3:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.