هەواڵ
گۆڕان دوو نوێنەرایەتی پێدەدرێت .. "سیڤی زۆر پێشکەشکراوە"
گۆڕان ژمارەی ئەو نوێنەرایەتیانەی دەرەوە ئاشکرادەکات کە لەکابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم وەریدەگرێت، ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکەش رایدەگەیەنێت"گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەکراوە  نوێنەرایەتی کام وڵاتە و ژمارەیەک سیڤی زۆریش بۆ ئەو پۆستانە پێشکەشکراوە".

چالاک موھەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی راگەیاند"وەک بزوتنەوەی گۆڕان  ئەوەندەی ئاگادارم لەکابینەی نوێی حکومەت دوو نوێنەرایتی دەرەوەمان پێدەدرێت، بەڵام تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەکراوە  نوێنەرایەتی کام وڵاتە".

وتیشی:"کاندید زۆرە بۆ پۆستی نوێنەرایەتیەکان و سیڤیەکی زۆر پێشکەشکراوە، بەڵام یەکلانەکراوەتەوە کێ بۆ ئەو پۆستانە دادەنرێن، دیاریکردنی کاندیدەکانیش لەرێگەی سیڤی یەکلادەکرێتەوە".

حکومەتی ھەرێم تائێستا  لە١٤ وڵات نوێنەرایەتی ھەیە، کە ئەوانیش ھەریەکە لەوڵاتانی(ئوستوراڵیا، نەمسا، یەکێتی ئەوروپا(بەلجیکا)، فەڕەنسا، ئەڵمانیا،  ئێران، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، روسیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا،  بەریتانیا و ئەمریکا"، ئەم نوێنەرایەتیانەش لەکابینەی نوێی حکومەت بەسەر لایەنە بەشداربوەکانی حکومەت دابەشدەکرێت.


SNN:

شادان حەسەن

  3 مانگ پێشتر - May 15 2019 5:56PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.