هەواڵ
پێش جەژن موچەی ئەم توێژە دابەشدەكرێت
یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ڕونكردنەوە لەبارەی موچەی ئەو كەمئەندامانە دەدات كە بەهۆی دووبارەكردنەوەی پشكنینەوە، ناویان لە لیستی موچە دەرهێنراوە، سەرۆكی رێكخراوەكەش رایدەگەیەنێت: بەڵێنمان وەرگرتووە پێش جەژن موچەیان بۆ خەرج بكرێت.

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كەمئەندامانەی دووبارە پشكنینیان بۆ كراوەتەوەو لەپشكنینەكاندا دەرچوون، تائێستا موچەیان بۆ نەبەستراوە.

وتیشی: بەڵێنمان پێدراوە بەر لەجەژنی رەمەزان، هاوشێوەی كەمئەندامانی دیكە، موچەیان بۆ ببەسترێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی كار كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەیوەندی بەردەوامداین، كە لیستی ئەو كەم ئەندامانەی لەپكشنینەكاندا دەرچوون، بۆ وەزارەتی دارایی رەوانە بكەن.

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەزارەتی دارایی هیچ گرفتی نییەو هەر كات لیستەكانیان بۆ رەوانە بكرێت، پارەی پێویست دابین دەكەن.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - May 21 2019 9:24PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.