هەواڵ
زانیاری له‌باره‌ی‌ پێشخستنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا به‌ر له‌جه‌ژن بڵاوده‌كرێته‌وه‌
تائێستا حكومه‌تی عیراق بڕیاری نه‌داوه‌ ناردنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم پێشبخات، به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ لقی هه‌ولێری بانكی‌ ناوه‌ندیش چه‌ند زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركات بڕیاری ته‌مویله‌كه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت، كۆی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كه‌ین.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNN دراون، سبه‌ینێ 23ی5ی 2019 كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دووی ئه‌مساڵ ده‌هێندرێت و تائێستاش هیچ بڕیارێك نییه‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراوی موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ پێشبخرێت.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ فیدراڵ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی خۆی پێشبخات،  ئه‌وا ناردنی‌ پاره‌كه‌ش له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم پێشده‌خرێت، به‌ڵام  تائێستا هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌، حاجی‌ عابد مزوری، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ لقی هه‌ولێری بانكی‌ ناوه‌ندیی عیراق، به‌ SNNی راگه‌یاند: هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ بڕیاری ته‌مویله‌كه‌مان به‌ده‌ستگه‌یشت، ئه‌وا پاره‌ی تایبه‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌و تائێستا ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ناردنی‌ پاره‌ی‌ ته‌رخانكراو بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم به‌ر له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی‌ ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشبخرێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - May 22 2019 12:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.