هەواڵ
گۆڕان وادەی بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی رادەگەیەنێت
لەدوای پێکھێنانی حکومەت گۆڕان کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستێت، ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت: لەوباوەڕەدام ئەوانەی نیگەرانن لەناو گۆڕانداو دانیشتوون، بەشداری دەکەن و گفتوگۆیەکی جددی لەنێوانماندا دروست دەبێت، چونکە کێشەی گۆڕان پۆست و پلەوپایەو پارە نییە، کێشە لەشێوازی ئیدارەدانی گۆڕاندایە.

چالاک موھەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەSNNی راگەیاند:لەدوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، گۆڕان کۆنفرانسی نیشتمانی دەبەستێت، پاشان ھەڵبژاردنی ناوخۆیی دەکەین.

وتیشی:"بزوتنەوەی گۆڕان حزبێکی لیبڕاڵەو باوەڕمان بەئازادی رادەبڕین ھەیە، خەڵک ئازادە بەشداری دەکات یان نا، بەڵام لەوباوەڕەدام ئەو کەسانەی نیگەرانن و لەناو گۆڕان دانیشتوون بەشداری کۆنفرانس دەکەن و گفتوگۆیەکی جددی لەنێوان ئێمەو ئەوانیشدا دەبێت".

راشیگەیاند: کێشەکانی گۆڕان لەسەر پۆست و پلەوپایەو پارە نییە، کێشەکانمان لەسەر شێوازی ئیدارەکردنی گۆڕانە.


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - May 22 2019 8:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.