هەواڵ
گۆڕان وەڵامی داوایەکی یەکێتی دەداتەوە
بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی داواکارییەکەی یەکێتی بۆ بەردەوامیدان بە ڕێککەوتننامەی دەباشان، دەداتەوەو بەرپرسێکی بزوتنەوەکەش ڕایدەگەیەنێت: لە جڤاتی نیشتمانی تاوتوێی داواکە دەکەین و بڕیاری لەبارەوە دەدەین.

ئاوات شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان، بە SNNی ڕاگەیاند: بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی بۆ داواکارییەکەی یەکێتی دەبێت بۆ بەردەوامیپێدان بەڕێککەوتنامەی دەباشان، کە لەنێوان ھەردوولا واژۆکراوە.

وتیشی: ئەو داوایە لە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی تاوتوێ دەکەین و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەین.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریکا رایگەیاندبوو، یەکێتی داوای لەگۆڕان کردووە، بەردەوامی بەڕێککەوتنامەی دەباشان بدرێت، کە لەنێوان ھەردوولا واژۆکراوە، ئاماژەی بەوەشکردبوو کە لەئێستادا حزبەکەی چاوەڕوانی وەڵامی گۆڕان دەکات.


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 مانگ پێشتر - May 22 2019 8:55PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.