هەواڵ
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز رویدا
به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌كانی سنوری پێنجوێنی هه‌ژاندو  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمیش ئاشكرایده‌كات، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ 3,5 پله‌ بووه‌و هیچ زیانێكی گیانیشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

كاتژمێر (6:29) خوله‌كی به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 23ی 5ی 2019، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز، له‌نزیك پێنجوێن به‌دوری‌ 50 كیلۆمه‌تر له‌شاری‌ سلێمانیه‌وه‌ رویداو له‌چه‌ند شوێنێك هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌دوری‌ هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌سنوری‌ ناوچه‌ی‌ پێنجوێن رویداوه‌  هاوڵاتیانی‌ ئه‌و سنوره‌ش هه‌ستیان پێكردوه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمیش  بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌گوڕی‌ 3,5پله‌ی‌ رێخته‌ربووه‌،  هیچ زیانێكی گیانی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - May 23 2019 8:22AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.