هەواڵ
نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دامه‌زراندن و له‌جێدانان له‌ڕیزه‌كانی پۆلیس
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی سلێمانی نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی له‌جێدانان و دامه‌زراندن له‌ڕیزه‌كانی پۆلیس ئاشكراده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، داوامان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كردوه‌و چاوه‌ڕێی كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ین.

لیوا به‌ختیار بابان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم، به‌SNNی راگه‌یاند:تائێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هیچ فه‌رمانێك ده‌رنه‌چووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ له‌ جێدانان له‌ ریزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ، ئه‌وانه‌ی كه‌ باسده‌كرێت كه‌ گوایه‌ ئه‌وجۆره‌ دامه‌زراندنه‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌، دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌.

وتیشی:"چاوه‌ڕێی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌جێدانان له‌ ریزه‌كانی پۆلیس ده‌ستپێبكاته‌وه‌، پێشتریش ئه‌و داواكارییه‌مان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كردوه‌و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین".

به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێم، له‌ساڵی 2016ه‌وه‌ به‌شێك له‌هێزه‌كانی پۆلیس وازیان هێناوه‌، به‌ڵام میلاكه‌كانیان پڕنه‌كراوه‌ته‌وه‌و له‌ ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای له‌جێدانانیش، به‌شێك زۆری میلاكه‌ به‌تاڵه‌كانمان پڕده‌بێته‌وه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - May 23 2019 9:11AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.