هەواڵ
عادل عه‌بدولمه‌هدی دوا په‌یام به‌كورد ده‌دات..تایبه‌ته‌ به‌موچه‌
سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵێنێكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كات، هاوكات داوایه‌ك ئاراسته‌ی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات.

د.جوان ئیسحان سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "له‌دوا كۆبونه‌وه‌مان وه‌كو كوتله‌ كوردستانیه‌كان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، چه‌ند پرسێكی‌ په‌یوه‌ست به‌هه‌رێم و عیراق گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا".

وتیشی‌:"له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌كو نوێنه‌رانی‌ كورد داوامان له‌سه‌رۆك وه‌زیران كرد له‌ئه‌گه‌ری دروستبونی‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی‌ فیدراڵ و هه‌رێمدا، بابه‌تی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ نه‌كرێته‌ ململانێی سیاسیی و یاسای بودجه‌ی‌ 2019ی عیراق وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانیش، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی وتی‌:"سه‌رۆك وه‌زیران ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، ناردنی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و به‌گوێره‌ی‌ یاسای بودجه‌ش پشكی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای‌ له‌كوتله‌ كوردستانیه‌كان كردوه‌ هاوكاری بن و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وه‌شی‌ وت:"سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێویستی‌ زانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم زیاتر بێته‌ پێشه‌وه‌و شه‌فافیه‌ت له‌دۆسیه‌ی‌ نه‌وت و پرسه‌كانی‌ دیكه‌ بنوێَنێت، ئێستاش كرانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم و به‌غدا به‌راورد به‌ساڵانی‌ پێشتر له‌ئاستێكی‌ باشدایه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - May 23 2019 10:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.