هەواڵ
دوای‌ دوو ڕۆژ ته‌رمی‌ كوڕه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌
دوای‌ دوو ڕۆژ له‌خنكانی‌، ئه‌مڕۆ ته‌رمی‌ گه‌نجه‌كه‌ی‌ دوكان دۆزرایه‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان ئه‌و گه‌نجه‌ مه‌له‌وانێكی‌ زۆرباشیش بوه‌.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌ده‌ریاچه‌ی‌ دوكان، گه‌نجێك به‌ناوی‌ (شاڵاو عه‌زیز ڕه‌زا) كه‌ له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ 1988ی‌ ناحیه‌ی‌ خه‌له‌كانه‌ له‌ده‌ریاچه‌ی‌ دوكان دیارنه‌ما.

سه‌رباری‌ هه‌وڵه‌كانی‌ تیمی‌ مه‌له‌وانی‌ سه‌ر به‌به‌رگری‌ شارستانی‌ دوكان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هیچ سودیان نه‌بوو.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ 23ی‌ 5ی‌ 2019 تیمی‌ مه‌له‌وانی‌ دوكان توانیان ته‌رمی‌ گه‌نجه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌، ئه‌ویش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌رمه‌كه‌ بۆخۆی‌ سه‌رئاو كه‌وتوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، خنكانی‌ شاڵاو به‌یه‌كه‌م حاڵه‌تی خنكان له‌ساڵی‌ 2019 له‌ده‌ریاچه‌ی‌ دوكان داده‌نرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - May 23 2019 12:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.