هەواڵ
یه‌كێتیی وه‌ڵامده‌داته‌وه‌.."داوامان له‌كه‌س نه‌كردوه‌ ببێته‌ پارێزگار"
یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ داوایان له‌هیچ كه‌سێكی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ حزبه‌كه‌ی‌ كردبێت ببێته‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك، به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات، "پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی یه‌كێتیه‌و ته‌نها یه‌كێتیش ده‌توانێت كار بۆ جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك و یه‌كێتیی بكات"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "یه‌كێتیی ته‌نها یه‌ك كاندیدی‌ هه‌یه‌".

محه‌مه‌د بازیانی ڕێكخه‌ری بزاڤی چاكسازی ڕایگه‌یاندوه‌، "ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی یه‌كێتیی پێیان باشه‌ ئه‌و ببێته‌ پارێزگاری كه‌ركوك و پێیانوایه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی كه‌ركوكی بێلایه‌ن ده‌بم و له‌ناڕه‌حه‌تیه‌كانی‌ ئه‌وشاره‌ تێده‌گه‌م".

یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "یه‌كێتیی تائێستا ته‌نها یه‌ك كاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك هه‌یه‌، ئه‌ویش (ڕزگار عه‌لی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یه‌و هیچ كه‌سێكی دیكه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ پێشنیازنه‌كراوه‌".

وتیشی‌:"یه‌كێتیی داوای له‌هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌ نه‌كردوه‌ ببێته‌ پارێزگاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌شی  له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌وترێت دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌، چونكه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پشكی یه‌كێتیه‌و ته‌نها كادیری‌ یه‌كێتیش ده‌توانێت كار بۆ كه‌ركوك بكات و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شی‌ حزبه‌كه‌ خه‌باتی بۆ ده‌كات بۆ كه‌ركوك جێبه‌جێی‌ بكات".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 مانگ پێشتر - May 23 2019 12:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.