هەواڵ
بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌..زانیاری‌ گرنگ
بڕیارێكی‌ تایبه‌تی‌ حكومه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆسه‌ر وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كێتیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ئه‌گه‌ر بڕیارێكی‌ له‌وشێوه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت، مه‌ترسی‌ دروستده‌كات، چونكه‌ نابێت هیچ ده‌زگایه‌كی‌ نیشتیمانی‌ تاپۆی‌ سه‌ر یه‌ك حزب بێت".

پێشتر به‌ژماره‌ (319)ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بڕیارێكی‌ ده‌ركرد تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی‌ ڕاژه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆسه‌ر وه‌زاره‌ته‌ جیاوازه‌كان.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ تایبه‌ت به‌SNN دراون، دوای‌ ده‌ركردنی‌ بڕیاره‌كه‌ تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی‌ ڕاژه‌و میلاكی فه‌رمانبه‌رانی‌ یه‌كێتی‌ له‌دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌گوێره‌ی‌ پێویستی‌ و میلاكه‌كانیان، ئه‌مڕۆ 23ی‌ 5ی‌ 2019 ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و بڕیاردرا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌شوێنی‌ خۆیان بمێننه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "پێویسته‌ ئه‌و بڕیاره‌ به‌زویی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌، چونكه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتیدا نییه‌، پێشێلكردنی‌ مافی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌و دامه‌زراوه‌یه‌ خزمه‌تده‌كه‌ن".

وتیشی‌:"ئه‌گه‌رهات و بڕیارێكی‌ له‌وشێوه‌یه‌ بدرێت مه‌ترسی‌ دروستده‌كات، چونكه‌ ناكرێت و نابێت هیچ ده‌زگایه‌كی‌ نیشتیمانی‌ تاپۆی‌ سه‌ر یه‌ك حزب بێت، جا ئه‌و حزبه‌ پارتی‌ یان یه‌كێتی‌ یان هه‌ر حزبێكی‌ دیكه‌ بێت".


SNN:

سامان ـ شادان

 مانگ پێشتر - May 23 2019 1:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.