هەواڵ
26 هه‌زار كیلۆ سێوی‌ خراپ ده‌ستی‌ به‌سه‌رداگیرا
له‌شاری‌ سلێمانی‌ بڕی‌ 26 هه‌زار كیلۆ سێو له‌ناوبرا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و سێوه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ی‌ سلێمانی‌ كراوه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عه‌لوه‌ی سه‌ر به‌لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت‌ له‌دوو قاتعی عه‌لوه‌ی سلێمانی ده‌ستگیرا به‌سه‌ر‌ زیاتر له‌ 26 هه‌زار كیلۆ سێوی زه‌رددا كه‌به‌هۆی خراپ عه‌مبار كردنیه‌وه‌ خراپبوه‌و شیاوی خواردن نییه‌‌)).

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "سێوه‌ ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كراوه‌، خاوه‌نه‌كانیشیان به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست عه‌مباریان ‌كردون و ساردكه‌ره‌وه‌یان به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ش سێوه‌كان‌‌ ته‌پیون و بۆنیان ناخۆش و خراپبون،‌ له‌به‌رئه‌وه‌‌ شیاوی خواردن نین".‌

ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌، "به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی سێوه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - May 23 2019 1:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.