هەواڵ
واده‌ی دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ئاشكراده‌كرێت
له‌سلێمانی‌ ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌كارگه‌و شوێنه‌ پیشه‌سازییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و دواتر بۆ ماڵان".

سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "بۆ دانانی پێوه‌ری زیره‌ك له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌حكومه‌ت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار له‌قۆناغی ئاماده‌كاریی و پلانداناندایه‌و له‌هه‌ولێر دانانی پێوه‌ره‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

وتیشی:"له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتودا له‌شاری سلێمانیش ده‌ستده‌كرێت به‌دانانی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌باو له‌قۆناغی یه‌كه‌میشدا له‌كارگه‌كان و شوێنه‌ پیشه‌سازییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "بۆ دانانی پێوه‌ره‌كه‌ كه‌ره‌سته‌ی پێویستمان بۆ هاتوه‌و دوای ته‌واوبون شوێنه‌ بازگانییه‌كانیش پێوه‌ره‌كه‌ بۆ ماڵانیش داده‌نرێت، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه‌تی".


SNN:

هه‌ورامان هاشم

 مانگ پێشتر - May 23 2019 2:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.