هەواڵ
هەرێم لەم پارەیەی بەغدا بێبەش دەكرێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ دانانی بودجەی تەواوكاری، پەرلەمانتارێكی كوردیش بەدووری دەزانێت بەغدا پشكی هەرێمی كوردستان لەو بودجەیە بنێرێت و راشیدەگەیەنێت: هەرچەند نرخی نەوت زیاد بكات، پارەی زیاتر بۆ هەرێم رەوانە ناكرێت.

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری كوردو ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە SNNی راگەیاند:" هەرچەندە ئێمە هەنگاو دەگرینەبەر بۆئەوەی بودجەی تەواوكاری بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام لەڕاستیدا هیچ بڕە پارەیەكی دیكە جگە لەموچەی فەرمانبەران، ڕەوانەی هەرێم ناكرێت.

وتیشی:" بودجەی تەواوكاری، هاوشێوەی بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكانە، تا هەرێمی كوردستان نەوتەكەی ڕادەستی سۆمۆ نەكات، هیچ كام لەو بودجانەی بۆ نانێردرێت".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكرایكرد: ڕاستە پێشتر لەیاسای بودجەدا نرخی بەرمیلێك نەوت بە 64 دۆلار خەمڵێندراوەو ئێستا نرخەكەی گەیشتۆتە سەرووی 70 دۆلار، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی عیراق لەو بارەیەوە، هیچ كاریگەری لەسەر پشكی هەرێم نابێت و هیچ پارەیەكی زیادەش بۆ هەرێم نانێردرێت.



SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - May 23 2019 3:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.