هەواڵ
ناڕازییەكانی گۆڕان بەشداری لە كۆنفرانسی بزوتنەوەكە ناكەن.. "شەرعیەتی نابێت"
بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵی گەڕانەوەی سەركردە ناڕازییەكانی دەدات و ئەوانیش ڕەتیدەكەنەوە بەشداری لە كۆنفرانسی داهاتووی بزووتنەوەكە بكەن، ئەندامێكی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانییش ڕایدەگەیەنێت: كۆنفرانسەكە شەرعییەتی نابێت.

ئەحمەد عەزیز، ئەندامی دەستلەركاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، بە SNNی ڕاگەیاند: گۆڕان نەك 27ی 7 دەبوایە كۆنفرانسی ناوخۆیی ببەستایە، بەڵكو لە 20ی 1ی ئەمساڵ كۆتایی بەكۆنفرانسەكەش بهێنایە، بۆیە لەسەر دەستی خانەی ڕاپەڕاندن هەر كۆنفرانسێك بكرێت شەرعیەتی نابێت.

لەبارەی بەشداریكردنی سەركردەو كادیرە ناڕازییەكانیش لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئۆرگانەكانی گۆڕان، ئەحمەد عەزیز وتی:" هیچ داواكارییەك و پرۆژەو بەرنامەیەكی گۆڕانم نەبینیوە بۆ كۆنفرانسە ناوخۆیی و ناوچەییەكان، پێموایە لەسەر دەستی ئەم خانەی ڕاپەڕاندنە كە لەبەرنامەی گۆڕان لایانداوە، زۆر كەسیش بەشداری نەكات".

ئەحمەد عەزیز دەشڵێت: "لەچەند قۆناغێكی جیاجیا، خانەی راپەڕاندن شكستی گەورەی بەدەستیهَناوەو دەبێت سەرەتا چارەسەری ئەو خانەیە بكرێت، دوای ئەوە دەست بەكۆنفرانس بكرێت".

سەبارەت بەگەڕانەوەیان بۆناو بزوتنەوەی گۆڕانیش، ئەو سەركردەیەی گۆڕان ئاماژەی بەچەند هەوڵێك كرد بۆ گەڕاندنەوەیان و ڕازیكردنیان، راشیگەیاند: ئەو هەوڵانە گرنگ نین و لەلای ئێمە پرەنسیپ و بۆچوون گرنگەو سازشی لەسەر نییە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - May 23 2019 5:51PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.