هەواڵ
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێك دەستپێدەكات
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێك بۆ دەستگیركردنی سواڵكەرەكان دەستپێدەكات، بەرپرسێكی پۆلیسشی رایدەگەیەنێت: هەركەسێك بە تۆمەتی لەشفرۆشییەوە دەستگیربكرێت، سنورداش دەكرێتەوە.

سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند: هەڵمەتی دەستگیركردنی سواڵكەرەكان لە شوێنە گشتی و ترافیك لایتەكاندا بەردەوامە، بەڵام زۆرن و فریاناكەین.

وتیشی: هەڵمەتەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چڕتر دەكەینەوە و سەرجەم هێزەكان دەخەینە سەرشەقامەكان بۆ دەستگیركردنیان، ئەوانەی لەترافیكەكانیشدا سواڵدەكەن، زۆربەیان ئێرانی و عەرەبن.

سەبارەت بە بوونی حاڵەتی لەشفرۆشی لەناو سواڵكەرەكاندا، بەرپرسەكەی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: هەر حاڵەتێكی لەو جۆرە بەدیبكەین، دوای ئەنجامدانی پشكنین، رەوانەی ئەو شوێنەی دەكەینەوە كە لێیەوە هاتووە.


SNN:

سۆران سەعید

 مانگ پێشتر - May 23 2019 6:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.