هەواڵ
به‌غداد پێش جه‌ژن مووچه‌ ده‌نێرێت .. په‌رله‌مانتارێك ئاشكرا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، زانیاریم له‌ حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتووه‌، كه‌ له‌ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان، به‌غدا موچه‌یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.


د.غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ ده‌ستمانكه‌وتووه‌، له‌پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌غدا موچه‌یه‌كی دیكه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، وتیشی: ئه‌مڕۆ 23ی 5ی 2019 له‌ داواكاریی گشتیی عیراق سكاڵام له‌ دژی حكومه‌تی هه‌رێم تۆماركرد له‌ به‌رامبه‌ر دیارنه‌مان و دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر تا 15 رۆژی دیكه‌ش داواكاریی گشتی وه‌ڵامی نه‌بوو، له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كه‌م.

ئاشكراشیكرد، رۆژانه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات و نرخی نه‌وتیش به‌رزه‌، بۆیه‌ به‌بێ كێشه‌ ده‌توانێت موچه‌ دابه‌شبكات.



SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 مانگ پێشتر - May 23 2019 7:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.