هەواڵ
ڕونكردنەوەیەك لەحكومەتی هەرێمەوە ....تایبەتە بەموچەخۆران
راوێژكاری جێگری سەرۆكی حكومەت ڕونكردنەوە لەبارەی رێكخستنەوەی میلاكی فەرمانبەران لە دامەزراوە حكومییەكاندا دەدات و راشیدەگەیەنێت: جێبەجێكردنی ئەو هەنگاوە لە كابینەی نۆیەمدا دەنرێت.

سەمیر هەورامی، ڕاوێژكاری میدیایی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، بەSNNی ڕاگەیاند: قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتری لەهەرێمی كوردستان بریتییە لە رێكخستنەوەی میلاك لەنێوان وەزارەت و دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا.
وتیشی:" لەئێستادا یەك ملیۆن و 250 هەزار موچەخۆر لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە بەفیعلی موچە لەحكومەتی هەرێم وەردەگرن و هەنگاوی دووەمی تۆماری بایۆمەتریش، كە ئامانجی حكومەتی هەرێمە رێكخستنەوەی میلاكە لەبەشێكی فەرمانگەكاندا گرفتی كەمی فەرمانبەرمان هەیە و بەشێكی دیكەش دامەزراوە حكومیەكانیش فەرمانبەری زیادەمان هەیە بۆیە واپێویست دەكات دووبارە بەسەر دامەزراوەكاندا دابەشبكرێنەوەو كێشەی كەمی میلاك دروست نەبێت.
ڕونیشیكردەوە لەكاتی رێكخستنەوەو گواستنەوەی میلاكدا، هەر فەرمانبەرێك ئەگەر گرفتی جیاوازی موچەی هەبێت، دوای ئەو هەنگاوانە بۆی چارەسەردەكرێت.
راوێژكاری جێگری سەرۆكی حكومەت باسی لەوەشكردووە، جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی سیستمی بایۆمەتریی موچە، دەكەوێتە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمەوە.


SNN:

سامان بەختیار

 3 هەفتە پێشتر - May 24 2019 10:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.