هەواڵ
دارایی زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ پێش جه‌ژن ئاشكراده‌كات
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌دوریده‌زانێت موچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دابه‌شبكرێت، به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان، تائێستا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان پاره‌ی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كردوه‌، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی عیراقیش زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه‌ له‌پێش جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ده‌ست SNN كه‌وتوه‌، "زه‌حمه‌ته‌ پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان موچه‌ی مانگی (3) دابه‌شبكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و په‌روه‌رده‌ش بێت، چونكه‌ تائێستا پاره‌ ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كراوه‌".

هه‌ر له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌ ((مانگانه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ بڕی 378 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕی 453 ملیار دینار كه‌ له‌به‌غداوه‌ دێت، ئه‌گه‌ربێت و به‌غدا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكات و پاره‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، كه‌ نایكات، ئه‌وكاته‌ له‌هه‌رێمیش پێش جه‌ژن موچه‌ دابه‌شده‌كرێت)).

له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق (5) موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك بریتییه‌ له‌ 453 ملیار دینار، به‌ڵام تائێستا ته‌نها دوو موچه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌فه‌رمانبه‌ران دراوه‌.

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق موچه‌ی مانگی (5)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی نه‌ناردبێت، ئه‌وه‌ له‌پێش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌ینێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناردبێتی، ئه‌وه‌ ناردنی موچه‌ی‌ مانگی شه‌ش پێش ناخرێت".


SNN:

شاهۆ خواڕه‌حم

 مانگ پێشتر - May 25 2019 12:49PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.