هەواڵ
حكومه‌ت له‌باره‌ی‌ پشوه‌كانی‌ جه‌ژنه‌وه‌ زانیاری ئاشكراده‌كات
له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ پشوی‌ ڕۆژانی‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان حكومه‌ت زانیاری‌ ئاشكراده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانیش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، "تائێستا بڕیار نه‌دراوه‌ یه‌ك هه‌فته‌ بكرێته‌ پشوو به‌هۆی جه‌ژنه‌وه‌، به‌ڵام گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران".

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ كه‌ به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ ته‌واوی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو بكرێته‌ پشوی ڕه‌سمی له‌ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌تدا.

له‌زانیاریه‌كاندا سه‌رچاوه‌كه‌ باسی‌ له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌گه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زان بێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممه‌ له‌ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كاندا ده‌وامی فه‌رمی بێت.

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، ئه‌گه‌ر ڕۆژی‌ دوشه‌ممه‌ی داهاتوو 3ی 6ی 2019 جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زان بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌كه‌ی‌ ده‌كرێته‌ پشوو، به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕۆژه‌ پشوه‌كان دیاریبكات.

وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكرد، له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕۆژانی‌ پشوی‌ جه‌ژن كراوه‌، به‌ڵام تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاخۆ كه‌ی‌ ده‌كرێته‌ پشوی ڕه‌سمی.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 2ی‌ 6ی‌ 2019 تاقیكردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌زمونه‌ گشتییه‌كانی‌ ئاماده‌ییه‌ بۆ ساڵی‌ خوێندنی‌ (2018 ـ 2019) بۆ وانه‌كانی‌ (زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ و په‌روه‌رده‌ی‌ ئیسلامی‌)، به‌ڵام له‌و خشته‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ڕۆژی‌ 2ی‌ 6وه‌ تاوه‌كو 11ی‌ ئه‌و مانگه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان به‌هۆی‌ پشوی‌ جه‌ژنه‌وه‌ ڕاده‌گیرێن.


SNN:

سامان به‌ختیار

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 9:13AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.