هەواڵ
له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ جه‌ژنانه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پێدانی‌ جه‌ژنانه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارمه‌ندانی‌ كۆمپانیاكان ده‌دات كه‌ ئه‌ركی فرێدانی‌ خۆڵ و خاشاكی ماڵانیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا له‌ئه‌ستۆدایه‌ و به‌رپرسێكی‌ شاره‌وانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت  هاوڵاتیان سه‌رپشكن، به‌لاَم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوامان نه‌كردووه‌ جه‌ژنانه‌یه‌ بدرێت.

زه‌رده‌شت ڕه‌فیق به‌رێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا كردووه‌ كه‌ ئه‌ركی فرێدانی‌ خۆڵ و خاشاك له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و رۆژانه‌ ئه‌و كاره‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن.

رونیشیكرده‌وه‌، وه‌كو شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ئاگاداری وه‌رگرتنی‌ ئه‌و جه‌ژنانه‌یه‌نیین كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكه‌وه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه‌ پێمان رانه‌گه‌یاندوون ئه‌و پاره‌یه‌ له‌هاوڵاتیان كۆبكه‌نه‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد هاوڵاتیان سه‌رپشكن كه‌ به‌ر له‌جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان جه‌ژنانه‌ ده‌ده‌نه‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵیان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و وتیشی"ده‌توانن هاوكاری ئه‌و كارمه‌ندانه‌ نه‌كه‌ن، به‌ڵام ساڵانه‌ زۆركات هاوكاری ئه‌و كارمه‌ندانه‌ ده‌كرێت".


SNN:

سامان به‌ختیار

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 11:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.