هەواڵ
ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توند ده‌كات
ئیداره‌ی گه‌رمیان هۆشدارییه‌كی توند به‌ پزیشكانی مانگرتووی سنووره‌كه‌ ده‌دات و داوایان لێده‌كات ده‌ست له‌مانگرتن هه‌ڵبگرن و بچنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی له‌ سنووره‌كه‌ رووبدات، به‌رپرسیارێتی ئیداری و یاسایی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی پزیشكه‌كان".

ئه‌مڕۆ 26ی 5ی 2019، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و نوینه‌ری داواكاری گشتی و قائیمقامی قه‌زای كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕیوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی مانگرتنی پزیشكه‌كانی سنووره‌كه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ ئه‌و پزیشكانه‌ی مانیانگرتووه‌و كاره‌كانی خۆیانیان جێهێشتووه‌ ده‌ست له‌مانگرتن هه‌ڵبگرن و بچنه‌وه‌ شوێنی كاره‌كانیان، چونكه‌ ناكریت نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ژێر هیچ پاساوێكدا دابخرێن.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌: "له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌و مانگرتنه‌ كۆتایی پێنه‌هێنرێت، ئه‌وه‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیدا روبدات، به‌رپرسیارێتی ئیداری و یاسایی ده‌كه‌ویته‌ ئه‌ستۆی پزیشكه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییانه‌".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گه‌رمیان راسپێردرا، كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكانه‌ ئه‌نجام بدات كه‌ مانیان گرتووه‌و رێوشوێنه‌ ئیداری و یاساییه‌كانیان بۆ روونبكاته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 11:42AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.