هەواڵ
ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا..په‌یامێك بۆ دایكان و باوكان
به‌هۆی هه‌بونی سپرنگی به‌هێزو پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵاندا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانیش په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ دایكان و باوكان ده‌كات و داوایان لێده‌كات، "به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن".

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیگرتوه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌(50) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا كه‌ به‌هۆی هه‌بونی سپرینگه‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به‌شوێنێ ناسكیان دروستده‌كات.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، "هه‌بونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌و جۆره‌و به‌كارهێنانی بۆ ته‌قادنی موروه‌كه‌، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی دیكه‌ له‌جه‌سته‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن‌ دروستده‌كات".

باس له‌وه‌شكراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه‌ ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌و به‌ساغی له‌ده‌سكی ده‌مانچه‌كه‌ دانراوه‌، ‌ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروستبكات.

ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌، "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبه‌ڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ دایكان و باوكان داواكراوه‌، "به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له‌كڕینی ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌و له‌كاتی هه‌بونیدا له‌دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 12:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.