هەواڵ
بزانه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم چی‌ به‌فه‌رمانبه‌ره‌ یه‌كێتیه‌كان وتراوه‌
هه‌رچه‌نده‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی یه‌كێتیی له‌دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌و ده‌بێت ده‌وام له‌و وه‌زاره‌تانه‌ بكه‌ن كه‌ بۆی گواستراونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌تایبه‌ت له‌ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNN دراوه‌، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ یه‌كێتیانه‌ی كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێك به‌بێ ویستی خۆیان، ئه‌مڕۆ 26ی 5ی 2019 له‌سه‌ر ڕۆشنایی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌وام، به‌ڵام له‌لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌ ((دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمانبه‌ره‌ یه‌كێتییه‌كانیان وتوه‌، ده‌بێت به‌زویی مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌كانیان ڕایی بكه‌ن و په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه‌ بۆی گواستراونه‌ته‌وه‌)).

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتییه‌وه‌ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و له‌شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه‌و ده‌توانن له‌مڕۆوه‌ 26ی 5ی 2019 ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌نه‌وه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 هەفتە پێشتر - May 26 2019 1:45PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.